TR KU SO
FB X
Kurdistan

قائیمقامیەتی سلێمانی، هۆشداری دەدات

نەهرۆ
Editor
📅 14 Mayıs 2018 18:11

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەکان و جێبەجێکردنیان لە مانگی رەمەزاندا، لێژنەیەک پێکدەهێنرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاوات محەممەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، "هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بەفەرمانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لیژنەیەک لە نوێنەری گەشتوگوزاری و پۆلیس و قائیمقامیەتی سلێمانی پێکدەهێنرێت، بەمەبەستی بەدواداچوون و گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا جێبەجێ بکرێن".

رونیشیکردەوە، کە فەرمانگەکانی کارەبا، ئاو، گەشتوگوزار و شارەوانی سلێمانی بەرنامەی و پلانی خۆیان بۆ مانگی ڕەمەزان هەیە.

جەختیشیکردەوە، کە هەر کەس و لایەنێک بیهەوێت نرخی شتومەک و کاڵاکان لە مانگی ڕەمەزاندا بەرز بکاتەوە، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

پێشتریش قائیمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاندبوو لێژنەیەکیان بۆ ڕێگری لەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا پێکدەهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزاندا، هاووڵاتیان ترسیان لەوە هەیە نرخی کاڵاکان بە تایبەت ئەو خواردنانەی كە لەم مانگەدا زیاتر بەكاردەهێندرێت بەرززببێتەوە.

Paylas: