TR KU SO
FB X
Kurdistan

كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهانی ئامارێکی لەبارەی پەنابەرانی عێراق بڵاوكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2022 20:16

 پەیامی کورد... كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهانی ئامارێکی لەبارەی پەنابەرانی عێراق بڵاوكردەوە

ئامارێکی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهانی دەری دەخات 45 هەزار ئاوارەی عێراق لە خزمەتگوزاری بێبەشن.

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهانی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كرد: به‌درێژایی ئه‌مساڵ 43%ی كۆی هاوكارییه‌كانیان تایبه‌ت كردووه‌ به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌عێراقدا.

باس لەوەش كراوە، به‌هۆی نه‌بونی به‌ڵگه‌وه‌ نزیكه‌ی 45 هه‌زار ئاوارە لە عێراق له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شكراون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو كە زیاتر له‌ 21 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ له ‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ـەوه‌ هاوكاری دارایی كراون و كۆی ئه‌و هاوكارییه‌ داراییانه‌ی پێشكه‌شكراون نزیكه‌ی 347 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه‌.

هاوكات له‌ كانونی یه‌كه‌میشدا 148 ملیۆن دۆلار دابینكراوه‌و 43%ی خێزانه‌كان لێی سودمه‌ندبوون".

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، زیاتر لە 290 هەزار پەنابەر و پەناخواز له‌عێراقدان و زیاتر لە 260 هەزاریان لە کەمپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا دەژین.

Paylas: