كۆمسیۆن دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی ده‌نگدانه‌وه ئاشکرادەکات
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا واده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش دەڵێت، "ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناوی نه‌بێت له‌و كارتی ده‌نگدانه، ناتوانێت چاره‌سه‌ی ئه‌و گرفته‌ی له‌م ماوه كورته‌دا بۆ بكرێت و بێبه‌شده‌كرێت له‌مافی ده‌نگدان".
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ڕایگه‌یاندووە، کە "بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان هاووڵاتیان ده‌توانن تا سێ ڕۆژ به‌ر له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بكه‌ن و كارتی كۆمسیۆنه‌كه وه‌ربگرنه‌وه كه بڕیاره هەڵبژاردنەکان له (12-5-2018) له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا بەڕێوەبچێت".
جەختیشیکردووەتەوە، کە "ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدانی نه‌بێت و ناوی نه‌بێت تا ئه‌م كاته، ئه‌وا ناتوانرێت له‌م ماوه كورته‌ی له‌به‌رده‌ستدا ماوه تۆماربكرێت و كارتی ده‌نگدانی بۆ دروستبكرێت به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی (١٤) ساڵی پێشوودا ده‌بوایه خودی كه‌سه‌كه خۆی به‌دواداچوونی بكردایه".
دەشڵێت، "هه‌ر هاووڵاتیه‌ك تائێستا كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه ده‌توانێت له‌مڕۆوه سه‌ردانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆمسیۆن بكات و كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، تاوه‌كو بێبه‌شنه‌بێت له‌مافی ده‌نگدان".