TR KU SO
FB X
Kurdistan

٥٧ قەڵای سەربازی و نیزامی بە چەک و چۆڵی قورس ەوە لە لایەن ئێرانەوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان درووست کراون

سارا
Yazar
📅 02 Ekim 2021 19:57

پەیامی کورد     ...   ٥٧ قەڵای سەربازی و نیزامی  بە چەک و چۆڵی قورس ەوە لە لایەن ئێرانەوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان درووست کراون

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان  حکوومەتی ئێران ٥٧ قەڵای سەربازی و نیزامی لە سنوورەکانی پشدەر، چۆمان و سیدەکان درووستکردوون، ژمارەیەک لە قەڵاکان دەکەونە خاکی باشووری کوردستان، لە گوندی وێزەی قەزای چۆمان، سێ قەڵای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان درووستکراون و بە رێگەیەکی ١٢ کیلۆمەتریش لە دیوی باشووری کوردستانەوە بەیەک بەستراونەتەوە.

Paylas: