TR KU SO
FB X
Kurdistan

كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی داینگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2020 20:11

پەیامی کورد    ...     كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی داینگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم ڕاگەێندرا .

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی داینگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم دیاریدەكات.
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی فەرمانی وەزارەت، ژمارە ١٨٠ لە رۆژی ١٧-٥-٢٠٢٠ دەرچووە، دەوامی دایەنگەكان " حكوومی و ناحكوومی " و سەنتەرەكانی ئۆتیزم " حكوومی و ناحكوومی " لە رۆژی ٣١-٥-٢٠٢٠ەوە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەستپێكردنەوەی دەوام بەرەچاوكردنی ڕێنماییەكانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ دەبێت.

Paylas: