TR KU SO
FB X
Kurdistan

خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2022 18:23

پەیامی کورد... خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سبەینێوە خۆڵبارین دەست پێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە تۆز و خۆڵێکی سووک بەرز دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش تا ڕادەیەک نزم دەبنەوە.

Paylas: