TR KU SO
FB X
Kurdistan

" خالید پەڕابی " خوێندکار و چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا

سارا
Yazar
📅 22 Kasım 2018 21:28

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان خوێندکارو چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی خالێد پەڕابی، کۆڕی حاجی محەمەد ، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە تۆمەتی پەیوەندی گرتن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ڕژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

جێگەی ئاماژەیە ، خالێد پەڕابی چالاکی مەدنی لە ڕێکخستنی ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ساڵی ڕابردوو و هەروەها کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەلێدراوانی کرماشان و ئاوارەکانی شەنگار، لە ناوچەی ژاوەرۆ ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە

.ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک مانگی رابردودا 3 چالاکی دیکەی خەڵکی گۆندی تەختە بە ناوەکانی محەممەد ئەمین کەنعانی کوڕی شێخ عەبدولکەریم تەمەن ٥٠ ساڵ و بورهان ئەحمەدی کوڕی سادق و کاوە بابامورادی کوڕی سەلیم بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیارییەوە دەستگیر کراون و تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەو رێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان کراوە.

Paylas: