خانەقین/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد … خانەقین/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران و بریندار بوون
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، ئاشکرایانکرد، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆسەر خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەش ئەندامی ئەو هێزانە کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک پردی حەلوان لە نزیک خانەقین ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و پێنجی دیکە برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراوە و لەکاتی تێپەڕینی فیرقەی ١٩ی سوپای عێراق لە پردی حەلوان، پیایاندا تەقیوەتەوە.
لە ناوچە جێناكۆكەكان بەگشتی، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دروستبووە، چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرشی چەكداری ئەنجامدەدەن.