TR KU SO
FB X
Kurdistan

"خانەقین گەرمترین ناوچەی جیهانە"

Navas Jan
Admin
📅 10 Ağustos 2023 21:00

پەیامی کورد... "خانەقین گەرمترین ناوچەی جیهانە"


ماڵپەڕێکی جیهانیی تایبەت بە تۆمارکردنی گەرمترین ناوچەی جیهان رایدەگەیێنێت، گەرمترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهاندا لە خانەقین تۆمارکراوە.

لەمبارەیەوە پێگەی "ئێلدۆرادۆ وێزەر"، تایبەت بە تۆمارکردنی گەرمترین ناوچە لە جیهاندا رۆژی پێنجشەممە 10-08-2023 بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە 13 ناوچەی باشووری کوردستان و عێراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمارکراوە، کە خانەقین گەرمترین شوێنی جیهان بووە.

ناو و پلەی گەرمای ناوچەکان لە 24 کاژێری رابردوودا:

خانەقین: 50.5 پلە
عەمارە: 49 پلە
گەڕەکی حوسێن لە بەسرە: 49 پلە
کەربەلا: 49 پلە
کەرکووک: 49 پلە
روفاعی: 48،8 پلە
بەدرە: 48،6 پلە
کوت: 48،6 پلە
ناسرییە: 48،6 پلە
ئەلغەرەب: 48,5
ئەلئەشەرەف: 48,5
دوز: 48,5 پلە
کوت: 48,5 پلە

Paylas: