خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند
پەیامی کورد … خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند
خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و ئاشکراشی کرد، دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێنرێت.
لە راگەیەنراوێکدا خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە: وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە.
راشیگەیاندوە: لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە بە هۆی سەرنەکەوتنی هیچ کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دابەزینی بەرچاوی دەنگەکانی، ئەو بزوتنەوەیە داوای لێبوردنی کردبوو، بەڵێنیسی دابوو بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ریشەیی و بەخۆداچوونەوە و بۆ ئەو مەبەستەش جڤاتی گشتی و نیشتمانیی بزوتنەوەکە کۆبوونەوەیان ئەنجامدابوو.