خواست لەسەر پەتاتەی کوردستان زیادی کردووە
پەیامی کورد... خواست لەسەر پەتاتەی کوردستان زیادی کردووە
وڵاتانی ئەفریقا خواستی خۆیان بۆ هاوردەکردنی پەتاتە لە کوردستانەوە دەربڕیووە.
شەیما جەمال ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە، پارێزگاکانی هەرێم لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون لە هەناردەکردنی جۆرەها بەرهەم و بەروبوومی کشتوکاڵی پێویست بۆ وڵآتانی یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی عەرەبی.
ووتیشی، وڵاتانی ئەفریقا خواستی خۆیان بۆ هاوردەکردنی پەتاتە لە ناوچەکە دەربڕیووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکان و دانەوێڵەکان کاتێکی پێدەچێت بۆ ئامادەکاری بۆ هەناردەکردن، چونکە چەندین قۆناغ هەیە لە پرۆسەی هەناردەکردن و هەر قۆناغێک پێویستە ڕێکخستنی بۆ بکرێت و پێشکەش بە لیژنەیەکی هاوبەشی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و حکومەتی ناوەند بکرێت بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکە بکەن هەتا پشتڕاستی بکەنەوە کە ئەو بەرهەمە لەئاستی ئەو ستانداردانەدایە کە بۆ هەناردەکردن گونجاوە یاخود نا.