Kurdistan
خولی پاییزەی پارلمانی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... خولی پاییزەی پارلمانی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
بڕیار وایە کە رۆژی چوارشەممە٢ی٩ی٢٠٢٠ ،پەرلەمانی کوردستان، کۆ ببێتەوە و خولێکی نوێی یاسادانان دەست پێ بکاتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، رێک کەوتوون کە رۆژی چوارشەممە ٢ی٩ی پ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی خولی پاییزەی خۆی بکاتەوە.
ئەم وەرزی نوێیەی یاسادانان تا رۆژی١ی٣ی٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و پەرلەمان و حکوومەت ماوەی مانگێک دەرفەتیان دەبێت پرۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا پێشکەش بکەن.
ھەر بەپێی زانیارییەکان جگە لە دەستپێکردنەوە خولی نوێی یاسادانان، بڕیارە چەند بەرنامەیەکی دیکەش بخرێنە چوارچێوەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە.