خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2018ی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتوون، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی 2018ی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش دەکرێت و خشتەیەکیش هەیە کە ئەگەر هیچ بارودۆخێکی لەناکاو گۆڕانکاری بەسەردا نەهێنێت، ئەوا مووچەی مانگی 11ی هەفتەی داهاتوو بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
ڕۆژی یەكشەممە 10/2/2019:
وەزارەتی تەندروستی
ڕۆژی دووشەممە 11/2/2019:
وەزارەتی دارایی و ئابووری
ڕۆژی سێشەممە 12/2/2019:
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان
زیندانیە سیاسییەکان
ڕۆژی چوارشەممە 13/2/2019:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 14/2/2019:
وهزارهتی كارو كاروبارى كۆمهڵایهتى
وەزارەتی داد
ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم
خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو کراو و بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.