Kurdistan
خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... بەپێی خشتەی راگەێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 21-5-2019 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هاوکات رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دێت.
هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە گەنجینەکان کردووە لیستی مووچەی نوێیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری بوونی پارەی پێش جەژن مووچە دابەش بکەن
سهرچاوهیهك له وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاندووە ، ئەگەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا پارە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، ئەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ٣ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.