خشتەیەکی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە و ٢٣ی مانگ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دبێت.
بەپێی خشتەیەکی نوێ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری یەوە سبەی دووشەممە مووچەی هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجوومەنی دادوەری، کەمئەندامان و وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف وکاروباری ئایینی و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردوە، رۆژی چوارشەممە ١٨-١٢-٢٠١٩ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و نشینگەی هەرێم و لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.
لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەروەها موچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، رۆژی یەکشەممە ٢٢-١٢-٢٠١٩ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت