TR KU SO
FB X
Kurdistan

كوڕ و باوكێك لە دوای 115 كات ژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە ڕزگار کران

Navas Jan
Admin
📅 11 Şubat 2023 20:15

پەیامی کورد... كوڕ و باوكێك لە دوای 115 كات ژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە ڕزگار کران

باوكێك و كوڕەكەی كە كەم ئەندامە لە دوای 115 كات ژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتن لە باكووری كوردستان ڕزگاركران.

ئەمڕۆ شەممە، پارێزگاری غازی عەنتاب ئاماژەی بەوەدا: تیمەكانی فریاكەوتن توانییان عەبدوڵڵا كسكین و ئەحمەدی كوڕی كە كەم ئەندامە، لە قەزای ئیسڵاحیە ڕزگاربكەن، پاش ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشكردوە: دوو برییندارەكە بەرەو نەخۆشخانەی نورداغی حكومی گوازراونەتەوە و فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆكراوە، دواتر بۆ مەبەستی چارەسەر بە هێليكۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی شاهێن بی لە غازی عەنتاب گوازرانەتەوە.

شایەنی باسە سەرلەبەیانی دوو شەممەی ڕابردوو، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلە باشووری توركیا و باكووری سوریای هەژاند و بووە مایەی گیان لەدەستدانی هەزاران كەس و وێرانكردنی زۆرێك لە تەلار و باڵەخانەكان لەو دوو وڵاتە.

Paylas: