TR KU SO
FB X
Kurdistan

كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە لایەن سەرۆك بارزانی یەوە پێشوازی لێکرا

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2020 19:02

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ١ـی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییە دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و ئەگەركانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە ووڵاتەكەی پاراستنی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراقی بەلاوە گرینگە و، خوازیاری بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی بە تایبەت هێزەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق تەوەرێكی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.

Paylas: