Kurdistan
قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخران
پەیامی کورد... قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخران
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی پارێزگار ئەمڕۆ یەکشەممە 9/10/2022 قوتابخانەکانی پارێزگای سنە داخراون.
هەر لەم بارەیەوە پارێزگاری سنەش ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ زانکۆکانی پارێزگاکە داخراون.
داخرانی قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگا و شارەکانی سەقز و جوانڕۆ و مەریوان مانگرتنی کاسبکارانی بازاڕ و خۆپێشاندانی فراوانی جەماوەری خەڵک بەردەوام بوو، بەم هۆیەوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بەتوندی ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و بە تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژران و بریندار بوون.