TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەبەندیخانەی سنە هاووڵاتییەک لەسێدارە درا و سێی دیکەش چاوەڕوانی سزای سێدارەن

Navas Jan
Admin
📅 11 Aralık 2021 15:58

پەیامی کورد … لەبەندیخانەی سنە هاووڵاتییەک لەسێدارە درا و سێی دیکەش چاوەڕوانی سزای سێدارەن

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ )١١ی سێپتامبری ٢٠٢١(، سزای سێدارەی سەیوان حوسێنی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی شیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیوان حوسێنی نزیکەی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوژینەکەی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شیان سەر بە بەخشی ژاوورۆی ڕۆژهەڵاتی سنەیە.

جێگای ئاماژەیە کە سێ بەندکراوی دیکە لەگەڵ سەیوان حوسێنی براونەتە ژووری تاکەکەسی کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای سێدارەی ئەوانیش جێبەجێ بکرێت.

Paylas: