TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەبارەی دروستبوونی لافاو، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی هەولێرو دهۆك

Navas Jan
Admin
📅 29 Kasım 2022 18:24

پەیامی کورد...لەبارەی دروستبوونی لافاو، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی هەولێرو دهۆك

بەپێی پێشبینیەكان لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو شارەزایەكی بواری كەشناسیش ڕایدەگەیەنێت: لە هەولێر و دهۆك ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن.

محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: بەهۆی تەڕبونی زەوی و تێربونی ناخی زەوی ، لە شەپۆلەكەی سبەی و دوسبەی هۆشداری دەدەم بە ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و دەوروبەری هەولێر ئەگەری دوبارە بونەوەی بەرزبونی ئاستی ئاوو هەیە لەدۆڵ و نزمایەكان و ئەوو شوێنانەی ئاوەڕۆی خراپە بەتایبەتیش لەڕۆژی چوارشەممە ، هەربۆیە ئاگاداربن و نزیكی دۆڵەكان مەبنەوە .

ئەوەشی خستەڕوو: ڕێژەی بارانبارین لەسنوری دهۆك بەرزترین ڕێژەیە لە كاریگەری ئەم شەپۆلەدا كە ئەگەری هەیە 35 بۆ 40 ملم باران هەیە .

Paylas: