TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە بڕیارێکی نوێدا هاتوچۆی هەرێم سزای بەکارهێنەرانی مۆبایل دەدات لە کاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2019 18:19

پەیامی کورد    ...   لە زۆربەی ووڵاتانی جیھان بەكارھێنانی مۆبایل لەلایەن شوفێرانەوە قەدەغەیە و ھەر ووڵاتە و سزایەكی بۆ دیاری كردووە، ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستانیش دەیەوێ لە رێگەی ئامێرێكەوە سزای ئەو كەسانە بدات، كە لە كاتی شوفێریدا مۆبایل بەكار دێنن.

عەقید ئەسعەد كەریم، ووتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێم، راگەیاند: "بەپێی یاسا و رێنماییەكان، بەكارھێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێلدا قەدەغەیە و لە كاتی بەكارھێنانیدا سزاكەی ٤٠ ھەزار دینارە، بەڵام نایشارینەوە كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی بەكارھێنانی مۆبایل ئەوەندە كارێكی ئاسانیش نییە، چونكە زۆربەی ھەرە زۆری شوفێران بەكاری دێنن".

ووتەبێژی ھاتوچۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھاتوچۆی ھەرێم لە پلانیدایە رێگری لە بەكارھێنانی مۆبایل بكات و بڕیارە لە رێگەی ئامێرێكەوە ژمارەی مۆبایلی ھەموو ساڵیانەكانی ئۆتۆمبێل بخرێنە نێو ئەو ئامێرەوە و لەلایەن ئەفسەرانی ھاتوچۆە بەكار دێت".

پەیوەست بە جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە، عەقید ئەسعەد دەڵێ: "ئەگەر ئەفسەری ھاتوچۆ لە نزیك ئەو ئۆتۆمبێلەوە بێت كە شوفێر مۆبایلی تێدا بەكار دێنێت، ئەوە ھەم ژمارەی مۆبایل و ھەمیش ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە لەناو ئامێری بەردەست كارمەندی ھاتوچۆ ھەیە و لە رێگەی ناردنی نامەیەكەوە سزا دەدرێت و نامەیەك بۆ ئەو ژمارە مۆبایلە دەچێت كە سەرپێچیی كردووە

Paylas: