TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەبارەى سوڕانەوەى فڕۆکەیەک بە ئاسمانى هەولێردا ڕونکردنەوە دەدریت

Navas Jan
Admin
📅 15 Aralık 2020 15:45

پەیامی کورد ... لەبارەى سوڕانەوەى فڕۆکەیەک بە ئاسمانى هەولێردا ڕونکردنەوە دەدریت

 

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر رونکردنەوە لەبارەى ئەو فڕۆکەیەوە دەدات کە لە ئێوارەى دوێنێ (دووشەممە)ەوە بە ئاسمانى شارى هەولێردا دەسوڕێتەوە و دەنگەکەى بەشێک لە هاووڵاتیانى ئەو شارەى نیگەران و بێزار کردووە.   

 

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەڵەوتی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، فڕینی ئەو فڕۆكانە تەنها لە ئاسمانی هەولێر نییە و لەئێوارەی رۆژی دووشەممەوە هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنی تایبەتی خۆیان بەڕێوە دەبەن، هیچ مەترسیەكیش لەسەر هەولێر نییە.  

 

 

وتیشی "فڕینی ئەو فڕۆكانە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و لە دەسەڵاتی  حکومەتی عێراقە و ئەو فڕۆكانەش بە تەنها لەسەر ئاسمانی هەولێردا نییە،  بەڵکو بە ئاسمانی چەند شارێکی دیکەشدا دەسوڕێنەوە".  

 

  

Paylas: