TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە داواکارییەکی گرینگدا حکوومەتی هەرێم داوای بەشە بوودجەی خۆی دەکات لە حکوومتی فێدڕاڵی عیراق

سارا
Yazar
📅 30 Eylül 2020 21:08

پەیامی کورد    ...   لە داواکارییەکی گرینگدا حکوومەتی هەرێم داوای بەشە بوودجەی خۆی دەکات لە حکوومتی فێدڕاڵی عیراق

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/30 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبووەوەوە .

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بەداخەوە تا ئێستاش ژمارەی تووشبووان و گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوونە ، بۆیە داوا لە هەموو دام ودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم  کە پابەند بن بە گشت ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان. لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەم خۆیان بپارێزن.

پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن، بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ووتەیەکی دەربارەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان پێشکەش کرد و باسی لە‌ جوامێری و دڵسۆزی سە‌ڵاح كوێخا كرد و ووتی كاك سە‌ڵاح وە‌ك چۆن لە‌شاخ پێشمە‌رگە‌یە‌كی ئازا و خە‌باتگێڕێكی دڵسۆز بووە‌، ئاوھاش لە‌ سە‌ردە‌می سە‌رپە‌رشتی كردنی ئیدارە‌ی گە‌رمیان، دڵسۆز و لە‌خە‌می خزمە‌تكردنی گە‌رمیانی پایتە‌ختی ئە‌نفال و گە‌رمیانییە‌كان بووە‌، جواةمێرانە‌ و مە‌ردانە‌ كاری كردووە‌ و ھاوسە‌نگی حوكمڕانی پاراستبوو، بە‌ناوی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌ پرسە‌ وسە‌رخۆشی ئاراستە‌ی كە‌س وكار و گە‌رمیانییە‌كان دە‌كە‌ین.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  سەرەخۆشی لە خەڵک و بنەماڵەی میری کوێت دەکات بۆ کۆچی دوایی میری کوێت شێخ ( صباح الاحمد الجابر الصباح)، کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو.

ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق و هەروەها گرینگی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نووسینگە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا کردەوە ، چوونکە تێکچوونی دۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق بە گشتی نییە.

پاشان هەر یەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووستان ، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دەستپێکردنەوەی دانووستان لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، کە لە لایەن لیژنەی دانووستانەوە ئامادەکرابوو،  ئەنجوومەنی وەزیران نەخشەڕێگا و پلان و ڕاسپاردە پێشنیارکراوەکانی پەسەندکرد و لیژنەکەشی ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی و بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی پێشوو لەم دۆسیەدا و سەردانكردنی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان لە بەغدا لە نزیکترین دەرفەتدا و کارکردنی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور، بەو پێیەی بابەتی خاک وئەو ناوچە ناکۆکی لەسەرانە کاری لە پێشینەی ئەم کابینەیە و جێی بایەخ و گرینگی ھەرێمی کوردستانە و بابەتە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا، تەنیا بریتی نین لە بواری بوودجە و وزە.

لە کۆتاییدا د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا بە ژمارە و داتای پێویست، ڕوونکردنەوەی یاسایی و دارایی دەربارەی مووچە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. تیایدا جەختکرایەوە لەوەی مووچە و شایستەی دارایی، بە یاسا چەسپێندراوی مووچەخۆرانە و ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران لە ئەولەویەتی کاری ئەم کابینەیە داناوە، ئەنجوومەن داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکات ھەرچی زووە بەشە بوودجەی ھەرێم خەرج بکات تا لە نزیکترین دەرفەتدا، لەگەڵ داھاتی ناوخۆی ھەرێم، مووچە دابەش بکرێت. لە ھەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی دارایی و ئابووریشی پەسەندکرد بۆ زیادکردنی تەمویلی مووچەی داھاتوو  بۆ ٨٢٪‏ لە بری ٧٩٪‏ و کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕاگرتنی تەمویل لە ٢١٪ ‏بۆ ١٨٪‏.

Paylas: