TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە دهۆک و سۆران زیاتر لە ٣٠ کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بە سەردا گیرا

Navas Jan
Admin
📅 17 Eylül 2022 22:44

پەیامی کورد... لە دهۆک و سۆران زیاتر لە ٣٠ کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بە سەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ٣٠ کیلۆ و ٢٥٠ گرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندوە، دوای بە داوددا چون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دهۆک توانرا لەناو شاری دهۆکدا دەست بەسەر ٣٠ کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگیرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاندوە، هەروەها بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە سۆران دەستیانگرتوە بەسەر ٢٥٠ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، بۆ هەر دوو پرۆسەکە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراون بە دادگا.

Paylas: