لە هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەكانی هەولێردا نزیكەی 200 كەس دەستگیر كراون
پەیامی کورد … لە هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەكانی هەولێردا نزیكەی 200 كەس دەستگیر كراون
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند، لە هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەكاندا نزیكەی 200 كەس دەستگیركراون و 11 شوێنیش داخراون، پێویستە ئەو شوێنانە رێكبخرێنەوە تاوەكو خەڵك بتوانێت رویان تێبكات.
نەبەز عەبدولحەمید بە دەنگی ئەمەریكای وتووە، لە هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەكاندا نزیكەی 200 كەس دەستگیر كراون و 11 شوێنیش داخراون.
وتوشیەتی، ئەوەی روویداوە هیچ پەیوەندییەكی بە كەرتی گەشتوگوزارەوە نییە زۆر كەس بەو شێوەیە لێكیدەداتەوە كە زیان بە گەشتوگوزار دەگەیەنێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەوە هەبێت زیان بە كەرتی گەشتوگوزار دەگات ئەمانە شوێنی رێگەپێدراو نەبوون و كاری نەشیاویان تێدا ئەنجامدراوە.
قائیمقامی هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو شوێنانە هەمووی دەبێت رێكبخرێنەوە بەپێی ئەو بڕیارانە كار بكەن كە لە پارێزگاوە دەرچووە، هیچ شوێنێك لە جیهاندا نییە تاوەكو بەرەبەیان كراوە بێت، پێویستە لە رووی ئاسایشی و تەندروستیشەوە لە ژێر كۆنترۆڵدابن و خەڵك بتوانێت روویان تێبكات.