TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەولێر 10 تۆمەتباری چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركران

Navas Jan
Admin
📅 17 Temmuz 2023 14:03

پەیامی کورد... لە هەولێر 10 تۆمەتباری چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركران


ئاسایشی هەولێر 10 تۆمەتباری چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەكات، دەستیشدەگرێت بەسەر چەند چەكێكی بێمۆڵەتدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووەتەوە،"دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان (10) تۆماتباری ئەندامانی ئەو باندانەی بازرگانیکردن بە ماددەە هۆشبەرەکان لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەین".

ئاماژە بەوەشدراوە،"یەکێک لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران)ەوە زانیاری لەسەر درا بوو، دوای هەماهەنگیکردن، لەلایەن تیمەکانمان دەستگیر کرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"هەر لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا، دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر".

هەروەها هاتووە،"سەرجەم تۆمەتباران ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دەدرێن بە دادگا".
 

Paylas: