لە هەرێمی کوردستان ٧٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٧٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٩١ حاڵەت لە هەولێر، ١٤٢ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٧ حاڵەت لە گەرمیان، ١٤ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢٤٦ حاڵەت لە دهۆک بووە.
هەروەها، ٣٩٦ تووشبووی کۆرۆنا تەندروستییان بە دەست هێناوەتەوە، بە جۆرێک کە ١٠٦ حاڵەت لە هەولێر، ٣٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٩ حاڵەت لە گەرمیان، ١٠ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢٠٢ حاڵەت لە دهۆک بووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە دوو کەس لە هەولێر، شەش کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە گەرمیان، پێنج کەس لە راپەرین، یەک کەس لە هەڵەبجە و و ١١ کەس لە دهۆک گیانیان لە دەست داوە.