TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەرێمی کوردستان ٢٥ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ağustos 2020 20:35

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٥ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٨٢ چاکبوونەوە و ٢٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٥ لە هەولیر، ١٠٨ لە سلێمانی، ٤١ لە دهۆک، ١٨ لە گەرمیان."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "٨٨٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٩٤ لە هەولێر، ٢٢٩ لە دهۆک، ٢٦ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ١١ لە هەڵەبجە."

 

هەروەها، "٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، سێ لە دهۆک، سێ لە گەرمیان و یەک لە راپەڕین و یەک لە هەڵەبجە."

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٧٢١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٧ هەزار و ٣٨٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: