Kurdistan
لە هەرێمی کوردستان ٢٤ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٤ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تۆماركردنی ٤٦٣ تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە زۆرینەی لە شاری هەولێرە، بە جۆرێك ٢١٣ حاڵەت لە هەولێر ٨٥ حاڵەت لە سلێمانی ، ٣٤ حاڵەت لە گەرمیان و ١١٦ حاڵەت لەدهۆك و ١٥ حاڵەتیش لە هەڵەبجە تۆماركراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە كە ٢٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە ١٠ کەس لە هەولێر و ٥ کەس لە سلێمانی و 5 کەس لە دهۆك و ٢ لە گورمیان و دوو حاڵەتی تریش لە ڕاپەڕین تۆمار کراوە.