TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵات بە هۆی کۆرۆناوە کەسێکی دیکە گیانی لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2020 17:17

پەیامی کورد   ...    ژنێکی ڕۆژهەڵاتی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا .

سەرۆکی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی سەقز لە گیان لە دەستدانی ژنێکی ۵۵ ساڵەی تووشبووی کۆرۆنا لە بەشی چاودێری کردنی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز هەواڵی دا.

 سەرۆکی ناوەندی تەندرووستی و دەرمانی سەقز ئەنوەر بەهرامی ڕایگەیاند کە بە هۆی بڵاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ژمارەیەک نەخۆش کە گومان دەکرێت تووشی کۆرۆنا بوونە لە نەخۆشخانەی ئیمامی خومەینی سەقز لە ژێر چاوەدێریدان کە بە داخەوە یەکیان کۆچی دوایی کرد.

 بەهرامی هەروەها ڕایگەیاند : لە ئێستادا ۲۲ کەس بە گومانی تووشبوونی کرۆنا لەو نەخۆشخانەیەدان کە ئەنجامی پشکنینی ۲ کەسیان ئەرێ بووە.

 

Paylas: