TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

Navas Jan
Admin
📅 04 Temmuz 2021 00:23

پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١١ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٤ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەکیش لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی تۆمار کراوە.

 

لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ژن و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون. دوو کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.

Paylas: