لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و ٩ی دیکەش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە
پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر و ٩ی دیکەش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە
رۆژی دووی مانگی بانهمهڕ بهرانبهره به سالۆگهڕی دهركردنی یهكهم رۆژنامهی كوردی. ١٢٢ سال لهمهوه پێش،واتا له ساڵی ١٨٩٨ نهمر میقداد مێدحهت بهدرخان، یهكهمین رۆژنامهی كوردی له ژێر ناوی " كوردستان" له شاری قاهیرهی وڵاتی میسر بڵاو كردهوه.ئهم رۆژه له نێو رۆژنامهوانانی كورد و كۆمهڵگهی كوردستان به رۆژی "رۆژنامهوانی كوردی" ناودێر كراوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤیی "ههنگاو" به بۆنهی ساڵۆگهڕی رۆژی "رۆژنامهوانی كوردی" یهوه راپۆرتێكی ساڵانهی پێشێلكاری مافی رۆژنامهوانانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاو کردوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٢٧٢٠ هەتا مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ١١ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەیان کەسیش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
هەروەها، ٩ ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ٩ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.