TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین باندی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2022 19:22

پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین باندی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

لە ورمێ گەورەترین باندی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، کە لە حەوت کەس پێک هاتبوون و سەدان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بە سەردا گیرا.

فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ورمێ ڕەحیم جەهانبەخش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان و لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا، هێزەکانیان توانیویانە گەورەترین باندی بازرگانی و بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لە ورمێ دەستگیر بکەن کە لە حەوت کەس پێکهاتوون.

فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی باسی لەوەشکرد، تۆمەتباران ٩٠٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەریان لە هەموو جۆرەکان پێ گیراوە کە بەنیازبوون لە شارەکانی ئێران بڵاوی بکەنەوە.

Paylas: