TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاهوور شێخ جه‌نگی لەگەڵ کادیرانی یەکێتی لە هەولێر کۆبوەوە

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2020 16:37

پەیامی کورد     ...   لاهوور شێخ جه‌نگی لەگەڵ کادیرانی یەکێتی لە هەولێر کۆبوەوە 

لاهوور شێخ جه‌نگی رایگەیاند، هەموان دەزانن ١٢ ساڵی رابردوو ساڵانی ناخۆش بوون بۆ هەرێمی کوردستان، کێشمەکێشی زۆری تێدابوو، هەر لە دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال ئەوان نەیاتوانی وەک پێویست ریزەکانی خۆیان بپارێزن، "درز کەوتە نێوانمان، چەندین هەڵبژاردنی چارەنوساز لە بەردەمماندا بو، شەڕی داعش بەرۆکی گرتین، یەکێتی لە پێشەوەی ئەو شەڕە بوو، واتا ١٢ ساڵی پڕ کێشمە کێش و یەکگرتنەوە بو لەناو یەکێتی"، دەشڵێت، "سوپاسی سەرکردایەتی پێشوو دەکەم، لەسەرووی هەموویانەوە کاک کۆسرەت، کاک بەرهەمیش ئەوکات هاوکارێک باش بو بۆ ئەوەی بتوانین لێکنزیکبینەوە و بتوانین بڕیاربدەین، بەبێ ئەوان نەدەکرا".

لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ لێپرسراو و كادرانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر کۆبوەوە و رایگەیاند، "ئەم کۆبونەوەیە زۆر درەنگ بو، خۆتان دەزانن ماوەی شەش مانگە کۆنگرەمان کردوە، بەڵام هەر دوای کۆنگرە پەتای کۆرۆنا رووی لە جیهان و دواتر رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆی پابەندبوونمان بە رێنماییەکان کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دەردەکرا نەمانویست یەکەم کاری ئێمە لەسەرکردایەتی نوێی یەکێتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بێت، ئێمە پابەندو هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کورستان و کەرتی تەندرووستی بوین".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان بەکاتێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، چواردەورمان لە کۆڵاندایە خۆتان دەبینن، ناکرێت وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەماڵەوە چاوەڕوان بین بزانین کەی کۆرۆنا کۆتایی دێت، بۆیە بە ناچاری هاتونەتە هەولێر و لەمەودواش لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان دەست دەکەین بە کۆبوونەوە.

لاهوور شێخ جه‌نگی باسی لەوەشکرد، "هەموومان دەزانین ١٢ ساڵی رابردوو ساڵانی ناخۆش بو بۆ هەرێمی کوردستان، کێشمەکێشی زۆری تێدابوو ، هەر لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال ئێمە نەماتوانی وەکوو پێویست ریزەکانی خۆمان بپارێزین، درز کەوتە نێوانمان، چەندین هەڵبژاردنی چارەنووساز لە بەردەمماندا بو، شەڕی داعش بەرۆکی گرتین، یەکێتی لە پێشەوەی ئەو شەڕە بوو، واتا ١٢ ساڵی پڕ کێشمە کێش و یەکگرتنەوە بو لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕو، "سەرکردایەتی یەکێتی تەنها خزمەتکارە و دەبێت لەمەودوا خزمەتکاربێت، سەرکردایەتی پشت مێزو کورسی نەبێت، سەرکردایەتی خەڵک و کوچە و کۆڵان بێت، ئێوە سەلمانتان خاوەنی یەکێتین سەرکردایەتی هەرچەند ویستی تێکی بدات بەڵام نەیتوانی، ئێوە  توند کۆڵەکەکانی یەکێتیتان گرتبو، لەو هەمو مەرگ و کارەساتە یەکێتیتان پەڕاندوە تا گەیاندتانە کۆنگرە، لە کۆنگرەش بەسەلامەتی یەکێتیمان پەڕاندەوە".

لەبارەی ئەوەی ئایا کۆنگرە تەواوی ئامانجەکانی ئەوانی پێکاوە، لاهوور شێخ جه‌نگی وتی، "ئەمە قابیلی گفتوگۆیە و پێموانیە سەد لەسەدی ئامانجەکەی ئێمەی پێکابێت، بەڵام کۆنگرە وەچەرخانێکی گرنگ بو لە مێژوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم کۆنگرەیە جیاوازتر بو لە کۆنگرەکانی تر بەبێ جەنابی مامجەلال، وایلێهاتبو کۆنگرە ببو بە خەون لای کادیرەکانمان، باسکردنی کۆنگرە ببو بە مەترسی، دەترسیان ئەگەر کۆنگرە بکەین خوانەخواستە لێکترازان دروستبێت، هەندێک دەیانوت، کوشت و کوشتاری تێدەکەوێت ئەم کۆنگرەیە".

ئەوەشی وت، "دەمەوێت سوپاسی هەڤاڵە کۆنەکانی مەکتەبی سیاسی بکەم، ئەوان بەدڵێکی فراوانەوە، لە کۆتاجار کە ئێمە هەموومان بڕیارماندا کە کۆنگرە شتێکی حەتمیە بۆ مانەوەی یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی روومان لە برادەر کۆنەکان کرد و وتمان دەمانەوێت بڕوا بکەم کە ئەم کۆنگرەیە سڕینەوەی هیچ کەسێک نیە و زەرورەتە بۆ یەکێتی، ئەگەر یەکێـی کۆنگرە نەکات بەرەو بچوکبونەوە و پوکانەوە دەچێت، لەسەروی هەمویانەوە جەنابی کاک کۆسرەت، کاک بەرهەمیش ئەوکات هاوکارێک باش بو بۆ ئەوەی بتوانین لێکنزیکبینەوە و بتوانین بڕیاربدەین، بەبێ ئەوان نەدەکرا". 

 

Paylas: