لێخۆشبوونی غەرامە بۆ هەندێک لە شۆفێران دەرکرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانی به‌هاوكاری پارێزگای سلێمانی بڕیاری لێخۆشبون بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شۆفێران ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانیش ورده‌كاریی ئه‌و لێخۆشبونه ئاشكراده‌كات و ڕونكردنهوهیهكیش بڵاوده‌كاته‌وه.
سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شۆفێران له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه‌وه به‌نایاسایی نه‌فه‌ریان بۆ قه‌زاو ناحیه‌كان و پارێزگاكانی دیكه گواستۆته‌وه".
وتیشی: "ئه‌و شۆفێرانه‌ی هێڵیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه‌دا بڕی 750 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن، ئه‌وانه‌شی هێڵیان نییه بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن".
سدیق محه‌مه‌د راشیگەیاند، له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته‌مان كردوه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم، بڕیارمانداوه هاوكاری ئه‌و شۆفێرانه بكه‌ین كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌كه‌ن لێخۆشبون بیانگرێته‌وه، به‌مه‌رجێك نوسراوی دادنوس بكه‌ن كه جارێكی دیكه ئه‌وكاره ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزگاوه نوسراویان بۆ بكرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، "ئه‌م لێخۆشبونه ئه‌و شۆفێرانه ناگرێته‌وه كه دوباره ئه‌و كاره نایاساییه‌یان كردوه، چونكه پێشتر لێخۆشبونیان بۆكراوه".