TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ئیلام وەرزشوانێکی کورد دوای بریندارکرانی دەستبەسەرکراوە

Navas Jan
Admin
📅 15 Aralık 2022 19:44

پەیامی کورد... لە ئیلام وەرزشوانێکی کورد دوای بریندارکرانی دەستبەسەرکراوە

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی جەلیل عەزیزپوور کردووە و سەرەڕای ئەوەش بە ئۆتۆمبێل لێیان داوە و پاشان ناوبراویان ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی جەلیل عەزیزپوور تەمەن ٣١ ساڵ، لە شەقامی ٢٤ مەتری ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

هێزە حکومەتییەکان پێش ئەوەی ئەو لاوە وەرزشوانە بڕفێنن، بە ئۆتۆمبێل خۆیان بەو هاووڵاتییەدا داوە و دواتر بە گوللەی شەڕ تەقەیان لێ کردووە، پاشانیش ناوبراویان ڕفاندووە و لەو کاتەوە لە مافی چارەسەریی دەرمانی و پزیشکی بێبەرییان کردووە.

دۆسیەی جەلیل عەزیزپوور بۆ لقی ١٠١ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیسلامیی حکومەت لە شاری ئیلام نێردراوە و ئەگەری زۆرە کە بە «موحارەبە» تۆمەتباری کردووە.

هەنووکە ئەو هاووڵاتییە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیلام گواستراوەتەوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە.
 

Paylas: