TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەیلا گیوڤەن سزای ٢٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2021 12:46

 

پەیامی کورد … لەیلا گیوڤەن سزای ٢٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بڕیاری ٢٢ ساڵ بەندکرانی بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەدا سەپاند.

 

سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەهۆی (ئەندامێتیی ڕێکخستن) لە کەجەدە بەسزای ١٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن، هەروەها تۆمەتی (بانگەشە بۆ ڕێکخستن) ٢جار و هەر جارێک چوار ساڵ، کە کۆی سزاکە دەکاتە 22٢٢ ساڵ و سێ مانگ سزادا.

 

بڕیارەکەی لە دادگایی خۆجێی ئامادە دەرچووە، لەیلا گیوڤەن لە دادگای تێهەڵچوونەوە سکاڵای تۆمارکردووە بۆ پێداچوونەوەی بڕیارەکە.

 

هەروەها دادگای هەرێمی ئامەد داوایەکی بۆ سەردانیکردنی گیوڤەن ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە ڕەزامەندیی لەسەر داواکە داوە، لەهەمانکاتدا پارێزەرانی گیوڤەن داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکە و ئازادکردنی گیوڤەنیان لە دادگای تێهەڵچوونەوە کردووە.

Paylas: