Kurdistan
لە کەلار ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
پەیامی کورد ... لە کەلار ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن ٥٤ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، ژنێکی لەدایک بوی ١٩٦٦ گەیەنرایە نەخۆشخانە، کە بەهۆی ئاگرەوە بەشێکی زۆری جەستەی سوتابوو و بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، کەسوکاری ئافرەتەکە باس لەوە دەکەن، کە خۆی ئاگری لەجەستەی بەرداوە و خۆی سوتاندووە.
لە ئێستادا، لێکۆڵێنەوە لە هۆکار و چۆنییەتی سوتانی ئەو ژنە دەکرێت.