TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 18 Ocak 2023 21:00


پەیامی کورد... چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

"سۆما پوورمحەممەدی" چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٢، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوی "سۆما پوورمحەممەدی" خەڵکی سنە لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

"سۆما پوورمحەممەدی بە مەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بە دۆسیەی "ئیدریس مینبەریـ"ـی هاوسەری کە دەسبەسەر کراوە، سەردانی دادگای شاری سنەی کردووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

Paylas: