TR KU SO
FB X
Kurdistan

٣٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی بە سەردا گیرا

Navas Jan
Admin
📅 20 Eylül 2022 20:06

 



پەیامی کورد... ٣٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی بە سەردا گیرا


ئاژانسی هەواڵگری فیدراڵی ئەمڕۆ سێشەممە پووچەڵکردنەوەی هێنانی ٣٥ کغم ماددەی هۆشبەری لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە، کە دەزگای هەواڵگریی، هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە عێراقدا و نووسیویەتی: "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانرا دەست بەسەر ٣٥ کیلۆ و ٩٠٠ گرام مادەی هۆشبەردا بگیرێت، کە هەوڵ دراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بهێنرێتە ناوەوە و لەناو بۆریی ئەلەمنیۆمدا شارابوونەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و مادەکانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە وەردەگیرێت.

Paylas: