TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مانگێکدا ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانی

Navas Jan
Admin
📅 02 Mart 2021 13:54

پەیامی کورد … لە مانگێکدا ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانی

 

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٩ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.

 

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

 

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٣ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ٥٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

ڕووداوی سروشتی: ٧ حاڵەت (٤ کوژراو  و ٣ بریندار) کە دەکاتەن ٤٤٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٤ کوژراو).

 

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت ( ٣ کوژراو و ٧ بریندار ).

 

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار )

Paylas: