TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٧ کەس دەستبەسەر کراون

Navas Jan
Admin
📅 02 Kasım 2020 16:25

 

پەیامی کورد ... لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٧ کەس دەستبەسەر کراون

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها کۆڵبەرێکیش دەستبەسەر کراوە و هۆکاری دەستبەسەر کرانی دوو کەسیش نادیارە.

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢٠ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ١ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و ٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

 

چوار کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و یەکێکیش تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ و مێرمنداڵ بووە.

Paylas: