TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ئەمڕۆوە رێگە نادرێت هیچ كەسێك بێتە ناو هەرێمی كوردستان

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2020 02:02

پەیامی کورد       ...     ووتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران رایگەیاند : لە شەوی ڕابردووەوە سنوور بۆ هاتنی هاووڵاتیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گیراوە و هاتووچۆ  قەدەغە كراوە، بەڵام جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە.

سیروان حەسەن،ووتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ووتی: "لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردووەوە بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سنوور بە ڕووی هاووڵاتیاندا داخرا و رێگە بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بێتە ناو هەرێمی كوردستان و تەنها رێگە بە ئەوانە دەدرێت كە دەیاەوێت بچنە ئێران".

حەسەن گوتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا تەنها لە خاڵی سنووری ئێمە هەزارو ٢٣١ كەس لە ووڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا رێگە بە كەس نادەین بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان".

Paylas: