TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ماوەی ساڵێکدا 19 کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Ocak 2022 16:44

پەیامی کورد … لە ماوەی ساڵێکدا 19 کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان 19 کەس بە مین گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

دەزگای گشتیی کاروباری مین ئاماری ساڵی ڕابردووی ڕاگەیاند و دەڵێت، “ساڵی ڕابردوو 42 کەس وەک بەرکەوتووی مین و تەقەمەنی براونەتە نەخۆشخانە یان گیانیان لەدەستداوە”.

ئامارەکە دەریدەخات لە ماوەی یەک ساڵدا یەک هەزار و 894 پارچە مین لابراون و لەو ژمارەیەش یەک هەزار و 814 دانەیان “دژەکەسی” بوون.

بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی نێوان عێراق و ئێران و ناکۆکییە ناوخۆییەکان، هەرێمی کوردستان سەدان ناوچەی پیسبووی بە مین و تەقەمەنی هەیە، ئەگەرچی ئەو مینانە خاوەنەکانیان ئێستا لەسەر حوکم و دەسەڵات نەماون، بەڵام ئەوان تا ئێستاش شەڕی خۆیان لەگەڵ خەڵکی و گیاندارانی ناوچەکان دەکەن.

Paylas: