TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مەریوان چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2021 00:27

 

پەیامی کورد ... لە مەریوان چوار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

 

بە ئاشكرا بوونی ناوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی مەریوان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون گەیشتە چوار کەس.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێک بە ناوی "زانیار موعتەمیدی"یان دەستبەسەر کرد و گواستییانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ناوبراویان داوە.

 

هەر ئەم ڕۆژە دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "کاروان مینوویی" و "دانا سەمەدی" و ڕۆژی یەکشەممەش هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سیروان کەریم نژاد"، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

 

تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو چوار کەسە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشکرا نەبووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان نادیارە.

Paylas: