TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئیلام/ شوانێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 06 Şubat 2022 16:43

پەیامی کورد... ئیلام/ شوانێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی دێهلۆران ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەست دا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۶ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد لە گوندی «حەمزە» هەڵکەوتوو لە دەشتی عەباسی دێهلۆران کە ناوچەیەکی سنوورییە، مینێک پێوەی دەتەقێتەوە و بە سەختی برینداری دەکات.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئەم هاووڵاتییە شوان بووە و مەڕوماڵاتەکەی بۆ لەوەڕاندن هێناوەتە ئەو ناوچەیە، مینێکی بە جێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق دەتەقێتەوە و لاقی لێ دەگرێت.

ئەم هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام کرا.

Paylas: