Kurdistan
لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە
پەیامی کورد... لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە
فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانیی ورمێ ڕایگەیاند: "لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو پارێزگایە ڕووی داوە".
میر مەعسووم ڕەوزەیی ڕایگەیاند: "زۆربەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە تایبەت بە دارستانەکانی سەردەشت، پیرانشار و ورمێ بووە".
بەرپرسی یەگانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانی ورمێ، هەرچەند ئاماژەی بە خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەکردووە، بەڵام هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە لێڕەوار و دارستانەکانی بۆ وشکەساڵی، گۆڕینی کەش و هەوا و... گەڕاندەوە.