TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە نەغەدە هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی تورکەکان کوژا

Navas Jan
Admin
📅 04 Eylül 2021 15:45

پەیامی کورد … لە نەغەدە هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی تورکەکان کوژا

 بەهۆی کێشەی زەوی و مڵکەوە لە شاری "نەغەدە" هاووڵاتییەکی کورد کوژرا و ٨ کەسیش بریندار بوون

بە هۆی کێشەی زەوی و مڵکەوە لە گوندی "ساخسی تەپە"ی شاری "نەغەدە"، لە نێوان دوو بنەماڵەی کورد و تورک لەسەر زەویی کشتوکاڵی شەڕ ڕووی دا کە بۆ بەهۆی کوژرانی کەسێک بە ناوی "عەلی ئەحمەدی نیا" ناسراو بە "کاک خانی" و برینداربوونی ٨ کەسی دیکە لەو بنەماڵە کوردە.

پێس ئەو ڕووداوە "عەلی ئەحمەدی نیا" دەچێت لە دادگا سکاڵا دژی ئەو بنەماڵە "تورکـ"ـە تۆمار دەکات. دادگا مافی ئەو بابەتە بە ناوبراو دەدات. بەڵام بنەماڵە "تورکـ"ـەکە کە دەزانێ ماف بە "کورد"ەکەیە دەچێ لە شاری نەغەدە نزیک بە ٦٠ کەسی لات و لووت و گوندەکانی کۆ دەکاتەوە و بە قەمە، تەور و چەقۆ و گۆپاڵەوە بە تەنیا هێرش دەکەنە سەر "کاک خانی" و دەیکوژن، پاشان ٨ کەسی ئەو بنەماڵەیە بریندار دەکەن.

 هەروەها "شێرزاد ئەحمەدی نیا" کوڕی "عەلی ئەحمەدی نیا" چەقۆی لەسەر دڵی دراوە و دۆخی تەندروستی زۆر نالەبارە و لەژێر نەشتەرگەریدایە.

بەپیی زانیارییەکان لات و لووتە "تورکـ"ـەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

Paylas: