Kurdistan
لێکۆڵینەوە لە دەنگی تەقینەوەکەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردووە .
پەیامی کورد … لێکۆڵینەوە لە دەنگی تەقینەوەکەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیپێکردووە
کاتژمێرێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: "کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەبوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە".
لای خۆیەوە پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە.