TR KU SO
FB X
Kurdistan

لێکۆڵینەوە لەو کەس و کۆمپانیایانە دەکرێت کە بازرگانی بە ژیانی خەڵکەوە دەکەن

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2022 15:08

پەیامی کورد... لێکۆڵینەوە لەو کەس و کۆمپانیایانە دەکرێت کە بازرگانی بە ژیانی خەڵکەوە دەکەن

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆچی هاووڵاتییان بۆ دەرەوە زیادی کردووە و بە هۆوە دەیان کۆچەر گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەس و کۆمپانیایانە ڕاسپێررا کە بازرگانی بە ژیانی خەڵکەوە دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە تایبەت بووە بە دۆخی کۆچەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە و ڕووداوەکانی ئەم دوایییەی گیان لەدەستدانی دەیان کۆچەر.

ئەوەش هاتووە، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵەکانیان کردووە بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو کۆچەرانەی گیانیان لەدەستداوە و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی ناردووەتە یۆنان و تەرمی ٩ کۆچەر گەڕێنرانەوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بەردەوام بن لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو کەس و کۆمپانیایانەی کە بازرگانی بە ژیان و سەلامەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر وەربگیرێت.

Paylas: